سیستەمی خوێندنی زانکۆی زادی رێمان پێکهاتووە لە چوار قۆناغ و بەشی سەرەکی کە بە شێوەیەکی زانستیانە داڕێژراون بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و شارەزا.
ئەم قۆناغە دەستپێکی ڕێگای زانستە شەرعییەکانە، بۆ ئەو کەسانەیە کە خوێندنی (بنەڕەتیی) سەرەتایی و ناوەندییان لە کوردستان خوێندووە و پێشتر هیچ خول یان خوێندێكی شهرعییان نهبینیوه. ئامانج لێی دروستکردنی بنەمایەکی پتەوە لای قوتابی لەسەرجەم بابەتە بنەڕەتییەکان.
عەقیدە، قورئانەوانی، فەرموودە، شەرعزانی...
ئامادەکاری بۆ چالاکوانی ئایینی
ئەم قۆناغە بۆ ئەو کەسانەیە کە بنەمایەکی باشتریان هەیە و خوێندنی سانەوی (دواناوەندی) یان لە کوردستان تەواو کردووە. له ههموو ئاستهكاندا تهواوی بوارهكانی زانستی شهرعیی بە شێوەیەکی فراوانتر و ئەکادیمیانەتر دهخوێندرێت تاوەکو قوتابی ئامادە بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە.
ئەمە قۆناغێکی باڵایە و تایبەتە بەو کەسانەی کە قۆناغەکانی پێشوویان بڕیوە و دەیانەوێت ببنە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا. لەم پەیمانگایەدا بوارەکانی زانستی شەرعی بە شێوەیەکی قووڵ و پشت بەستن بە بەڵگەکانیان دەخوێندرێت.
ڕەسەنکردنەوەی زانستەکان بە بەڵگەوە
پێگەیاندنی زانایان و مامۆستایانی ئایینی
خوێندێكی سهربهخۆ و تایبهت و چڕوپڕە کە ئامانجی سەرەکی پێگهیاندنی زانایان و مامۆستایانی ئایینییە، وە ڕاستەوخۆ سهربه زانكۆی زادییه. ئەم بەرنامەیە درێژکراوەی مەنهەجی حوجرە ڕەسەنەکانی کوردستانە بە ستایلێکی سەردەمیانە.