رێنماییەکانی زانکۆ

کۆمەڵێک یاسا و رێنمایی گرنگ بۆ ڕێکخستنی پڕۆسەی وەرگرتن، خوێندن، و تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی زادی رێمان.

رێنماییەکانی وەرگرتن

پڕۆسەی وەرگرتن لە زانکۆی زادی رێمان بەپێی چەند قۆناغێک دەڕوات بۆ دڵنیابوون لە شایستەیی قوتابیان و جێبەجێکردنی مەرجە زانستییەکان.

  • پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی یان لینکی دیاریکراوی گۆگڵ فۆڕم.
  • پێشکەشکردنی وێنەیەک لە بڕوانامەی پێشوو (بۆ نموونە: بڕوانامەی دواناوەندی بۆ بەشی ئامەد).
  • تەمەنی خوازیار دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ مەرجەکانی ئەو بەشەی کە داواکاری بۆ پێشکەش کردووە.
  • بەشداریکردن لە چاوپێکەوتنی زانستی (کە لەلایەن لیژنەی باڵای وەرگرتنەوە بەڕێوە دەچێت بە شێوەی ئۆنلاین).
  • پاش دەرچوون لە هەڵسەنگاندن، قوتابی ژمارەی نهێنی و هەژماری تایبەت بە پۆرتاڵی پێ دەدرێت.

سیستەمی خوێندن و ئامادەبوون

خوێندن لە زانکۆکەمان بە شێوەی (E-learning) یە، بەڵام پێویستی بە پابەندبوونێکی تەواو هەیە لەلایەن قوتابیانەوە بۆ بەدەستهێنانی زانستەکە.

  • ئامادەبوون لە کاتی پەخشی راستەوخۆی وانەکان (Live Sessions) زۆر پێویستە و لەلایەن سیستەمەوە تۆمار دەکرێت.
  • ئەگەر قوتابی نەیتوانی ئامادەی وانەی راستەوخۆ بێت، پێویستە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا سەیری ڤیدیۆ تۆمارکراوەکە بکات.
  • بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی ناو پۆرتاڵ و ئامادەکردنی ئەرکەکان بەشێکە لە نمرەی کۆتایی.
  • قوتابی بۆی نییە وانەکان و ڤیدیۆکانی زانکۆ بڵاوبکاتەوە بەبێ مۆڵەتی فەرمی ئیدارە.

رێنماییەکانی تاقیکردنەوە

تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکی زۆر ورد و پارێزراو بەڕێوەدەچن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ڕاستەقینەی قوتابیان.

  • تاقیکردنەوەکان لە کات و ساتی دیاریکراودا دەکرێنەوە و دوای تەواوبوونی کاتەکە راستەوخۆ دادەخرێن.
  • نمرەی دەرچوون بۆ سەرجەم بەشەکان لە (٥٠٪) کەمتر نییە.
  • لە کاتی بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی تاقیکردنەوەدا، پێویستە دەستبەجێ بەشی ئایتی (IT) ئاگادار بکرێتەوە لە رێگەی پۆرتاڵەوە.
  • ئەگەر قوتابی لە بابەتیك یان چەند بابەتێک نمرەی دەرچوون بەدەست نەهێنێت، مافی بەشداریکردنی هەیە لە تاقیکردنەوەی خولی دووەم.
  • قۆپیە و فێڵکردن بە توندی قەدەغەیە و دەبێتە هۆی دەرکردنی یەکجاری قوتابی لە زانکۆ.

پرسیارێکی دیکەت هەیە؟

ئەگەر هەر ڕێنماییەک ڕوون نییە لات یان پرسیارێکی زیاترت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت.

پەیوەندی کردن