زانکۆی زادی رێمان پێشەنگە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ فێربوونی زانستە شەرعییەکان لە دوورەوە بە شێوازێکی کارلێککەر (Interactive E-Learning).
خوێندن لە زانکۆکەمان پشت دەبەستێت بە نوێترین سیستەمەکانی فێربوونی ئەلیکترۆنی کە وا دەکات قوتابی لە هەر شوێنێک بێت بتوانێت بەردەوام بێت.
وانەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ (Live) لەگەڵ مامۆستا پێشکەش دەکرێن. قوتابیان دەتوانن بە دەنگ و نوسین پرسیار ئاراستەی مامۆستا بکەن و گفتوگۆ بکەن.
سەرجەم وانە ڕاستەوخۆکان تۆمار دەکرێن و دەخرێنە ناو پۆرتاڵی قوتابیانەوە. بەمەش قوتابی دەتوانێت لە هەر کاتێکدا بیەوێت پێداچوونەوەیان بۆ بکات.
سیستەمێکی پێشکەوتوو بۆ تاقیکردنەوەی ئۆنلاین (Online Exams) و پێدانی ئەرک و ڕاپۆرت لەخۆ دەگرێت بۆ دڵنیابوون لە ئاستی فێربوونی قوتابی.
نمرەی کۆتایی هەر بابەتێک لە (١٠٠) نمرە پێکهاتووە، کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشکراوە بەسەر چەند پێوەرێکدا بۆ دڵنیابوون لەوەی قوتابی لە تەواوی پڕۆسەی خوێندندا چالاکە:
بڕوانامەی باوەڕپێکراو
تۆمارکردن
کردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم بەشەکان، وەرگرتنی دۆسیەی قوتابیان و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنە زانستییەکان.
بەخشینی هەژماری پۆرتاڵ بە قوتابیان و دەستپێکردنی یەکەمین وانەی ڕاستەوخۆ لە زانکۆ.
وەرزى یەکەم
تاقیکردنەوە
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بە شێوەی ئۆنلاین و دواتر پشووی بەهارە بۆ ماوەی دوو هەفتە.
کۆتایی هاتنی پرۆگرامی ساڵانە و تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم، پاشان دابەشکردنی بڕوانامەکان.
وەرزى دووەم
ئەگەر تۆ قوتابی زانکۆی زادی رێمانیت، لە ڕێگەی ئەم دوگمەیەی خوارەوە دەتوانیت بچیتە ناو هەژمارەکەت بۆ بینینی وانەکان و خشتەی تاقیکردنەوەکان.
چوونەژوورەوە